Accessibility links

وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر: ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نگ داهاتووی کوردی سوریاوه‌ بین ئه‌وا ده‌بێت به‌ یه‌ک شاند به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌ی ژنێڤ بین

  • Balen Salih

وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر

وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر

کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی سوریا به‌رده‌وامن بۆ هێنانه‌ ئارای هاوهه‌ڵوێستیه‌ک بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ژنێڤ 2 دا.

وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر، نوینه‌ری پارتی یه‌کێتی کوردی سویا له‌ که‌نداوی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو شتێک زیاتر پێویستی به‌ هاوهه‌ڵوێستی کوردی سوریا هه‌یه‌ تا بتوانرێت به‌ سه‌نگیه‌وه‌ به‌شداری له‌ کۆنفرانسی ژنێڤ2 دا بکرێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حاجی قادر ده‌شڵێت هه‌میشه‌ ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان و ده‌شڵێت بێجگه‌ له‌ تورکیا ئێرانیش ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ناو کاروباری کوردی سوریادا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG