Accessibility links

عه‌لی موحه‌مه‌د: گه‌شبینم به‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان و هه‌ر که‌سێک بێت ده‌ستگیر ده‌کرێت و به‌م زووانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

  • Balen Salih

کاوه‌ گه‌رمیانی
6 ی مانگی 12 له‌ که‌لار کوژرا

کاوه‌ گه‌رمیانی 6 ی مانگی 12 له‌ که‌لار کوژرا

سه‌رۆکی ئاسایشی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ڵێت هیچ که‌سێک له‌ سه‌روو یاساوه‌ نییه‌ جا هه‌رکه‌سێک بێت و له‌ هه‌رچ لایه‌نێکیش بێت.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ بڕیارێک لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ دۆسێی کوژرانه‌که‌ی ڕۆژنامه‌وان کاوه‌ گه‌رمیانی پێکده‌هێنێت.

عه‌لی موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی ئاسایشی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ڵێت هاوکاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌کرێت و ئه‌رکه‌که‌شی به‌دواداچوونی ڕاستیه‌کانه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی دۆسێی کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه‌ گه‌رمیانی.

سه‌رۆکی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ڵێت هه‌ندێک سه‌ره‌ داوی کرده‌ی کوشتنه‌که‌یان له‌لا هه‌یه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌وشی لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ باشی نازانێت باسی لێوه‌ بکات و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێت گه‌شبینه‌ به‌ ده‌رکه‌وتنی ڕاستیه‌کان.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌لی موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی ئاسایشی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG