Accessibility links

ڕێبین هه‌ردی: ئه‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ئازادی ڕاده‌ڕبڕینه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات نایدۆزێته‌وه‌

  • Balen Salih

 ڕێبین هه‌ردی

ڕێبین هه‌ردی

نه‌ک هه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و نوسه‌ران به‌ڵکو گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی حکومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانیش ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه‌ گه‌رمیانی.

ڕێبین هه‌ردی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ شوێنی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی شاری سلێمانیه‌وه به‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستان ته‌نها به‌ ئیدانه‌کردن وازده‌هێنن ئه‌وا وه‌ها باشتره‌ له‌ حوکمڕانی بێنه‌ خواره‌وه‌ و بیسپێرن به‌و که‌سانه‌ی ده‌توانن له‌ ئیدانه‌کردن زیاتر بکه‌ن و سه‌ر و ماڵ و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک بپارێزن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز هه‌ردی ده‌شڵێت خه‌ڵک ‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ گومانه‌ له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانیدا خۆپیشانده‌ارن ڕێگه‌یان نه‌دا وتاری یه‌کێتی بخوێندرێته‌وه‌ وه‌ ده‌شڵێت زۆر سه‌خته‌ له‌ هه‌رێمی سه‌وزدا لایه‌نێکی تر بتوانێت کارێکی له‌و شێوه‌یه‌ بکات.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG