Accessibility links

نێلسۆن ماندێلا کۆچی دوایی کرد

  • VOA News

نێڵسۆن ماندێلا گه‌وره‌ خه‌باتکاری ئافریکای باشور له‌ مێژووی نوێدا و سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌و وڵاته‌ و براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵ بۆ ئاشـتی، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی جۆهانسبێرگ له‌ ته‌مه‌نی 95 سـاڵی ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد.
جاکوب زوما سه‌رۆکی ئافریکای باشور، هه‌واڵی مه‌رگی یه‌که‌م سه‌رۆکی پـێست ڕه‌شی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ڕێوڕه‌سمێـکی فه‌رمی شایسته‌ بۆ به‌ خاکسـپاردنی ئه‌م خه‌باتگێڕه‌ سـازده‌کرێت و هه‌روه‌ها ماته‌مینی گشـتی له‌ وڵاته‌که‌ ڕاگه‌یاند و بۆ ڕێزلێنان له‌م پـیاوه‌ مه‌زنه‌ی وڵاته‌که‌یان فه‌رمانی دا ئاڵای وڵات له‌ شوێنه‌ فه‌رمیـیه‌کان‌ دابگیرێن.
نێڵسۆن ماندێلا که‌ دووچاری نه‌خۆشی هه‌وکردنی سیـیه‌کان بووبوو، بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 3 مانگ له‌ نه‌خۆشـخانه‌ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی بۆ ده‌کرا، به‌ڵام پاشان بۆ ماڵه‌که‌ی گوسترایه‌وه‌ و له‌وێ هه‌موو چاره‌سه‌رێـکی پـێویستی پـێشـکه‌ش کرا.
جێی ئاماژه‌یه‌ ماندێلا له‌و ده‌مه‌ی له‌ به‌ندیخانه‌ی ڕۆبن ئایلاند زیندانی کرابوو تووشی نه‌خۆشی سیل بوو و له‌و کاته‌وه‌ گرفتی له‌ کۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی هه‌بوو.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ماندێلا
XS
SM
MD
LG