Accessibility links

سەرۆک هۆزەکانی موسڵ بڕیار ده‌ده‌ن هاوکارى هێزە ئاسایشیەکان بکەن

  • Amir Goran

سەرۆک هۆزەکانى موسڵ یاداشتى لێک گەیشتنیان بۆ هاوکاریکردنى هێزە ئەمنیەکان و ڕووبەڕوبوونەوەى تێرۆر ئیمزا کرد و کۆنفراسێکى فراوانیشیان بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبرد.
نوێنەرى تەواوى هۆزەکانى پارێزگاى نەینه‌وا بە کورد و عەرەب و مەسیحى و شەبەک و ئێزیدی لە کۆنفراسێکدا بە ئامادەبونى لیوا مارد عەبدول موحسین ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى عەشیرەتەکان یاداشتى لێک گەیشتنیان ئیمزا کرد، هاوکات هەموو لایەنێکیش لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کەوا چەک لە دەستى پیاوانى عەشیرەتەکان بمێنێت، ئەوه‌ش بە مەبەستى بەرگریکردن لە خۆیان.
جبرایل سەعدى نوێنەرى عەشیرەتى کوردى هەرکى، کۆنفراسەکە بە سەرکەوتوو ناودەبات و سەردار جەمال نوێنەرى عەشیرەتى گۆرانیش دەڵێت بڕیارمان دا هاوکارى هێزە ئەمنیەکان بکەین شێخ نورەدین جبورى نوێنەرى عەشیرەتى جبوریش دەڵێت گرنکترین راسپاردەى کۆنفراس گەڕانەوەى برایەتى و خۆشەویستى نێوان لایەنەکان بوو.
XS
SM
MD
LG