کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له هێرشێـکدا بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌که‌یان 20 که‌س کوژراون و به لانی که‌م 40 که‌سیش برینداربوون و هه‌روه‌ها 12 له هێرشبه‌ره‌کانیش کوژراون.
سه‌ره‌تا خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به ده‌روازه‌ی وه‌زاره‌ته‌که ته‌قاندووه‌ته‌وه و پاش چه‌ند خوله‌کێـک کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که جل‌وبه‌رگی له‌شـکریـیان پـۆشیبوو و کلاشینکۆف و ئارپـیجیـیان پـێبوو به ئۆتۆمبیلێـک گه‌یشـتبوونه شوێنه‌که و ژماره‌یه‌کیان گه‌یشـتوونه‌ته ناوه‌وه و شه‌ڕه ته‌قه ده‌سـتیپـێـکردووه.
دوای کۆنترۆڵکردنی ڕه‌وشه‌که، سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی گه‌یشـته وه‌زاره‌تی به‌رگری و له‌وێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کان کۆبووه‌وه و داوای کرد لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌که بکرێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که زیانێـکی گه‌وره‌ی به نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ناو وه‌زاره‌ته‌که گه‌یاندووه و هه‌روه‌ها ئاگری له چه‌ند ماڵێـک به‌رداوه له‌گه‌ڵ شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی زۆر شوێنی شـکاندووه.
به‌هۆی شه‌ڕوپـێـکدادانه‌که‌ش ماشێنێـکی زرێـپـۆشی له‌شـکری تێـکشـکاوه له‌گه‌ڵ 3 ئۆتۆمبیلی خه‌ڵـکی به‌رکه‌وتوون و سووتاون.