Accessibility links

د. مه‌حموود عوسمان: ئێران عێراق به‌ وڵاتی خۆی ده‌زانێ

  • Shayan Pasha

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران. ژماره‌یه‌ك له‌ شیکه‌ران ده‌ڵێن مالیکی سه‌ردانی ئێرانی کردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژادنه‌وه‌ی بۆ پۆسته‌که‌ی بۆ خولی سێیه‌م.
به‌ڵام د. مه‌حموود عوسمان ئه‌ندامی په‌‌رله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌ بۆچوونی ئه‌و گه‌شته‌که‌ی مالیکی بۆ ئێران ئاساییه‌ وه‌ شتێکی وای لێده‌ست ناکه‌وێت. گوتیشی گه‌ر مالیکی ده‌یه‌وێت خولی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی وڵاته‌که‌ی ڕێکبکه‌وێت نه‌ك بچێته‌ وڵاتان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی.
XS
SM
MD
LG