Accessibility links

جۆ بایدن و سه‌رۆکی چین سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی نوێی به‌رگری چین وتووێژ ده‌که‌ن

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانی بۆ به‌یژین نیگه‌رانی زۆری ئه‌مه‌ریکای بۆ سه‌رۆکی چین شی جین پـینگ نیشـان داوه‌ له‌ باره‌ی ناوچه‌ی نوێی به‌رگری ئاسـمانی چین.
کاربه‌ده‌سـته‌کان که‌ ناوی خۆیان ئاشـکرا نه‌کرد، به‌ په‌یامنێرانیان گوت جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ ئه‌مه‌ریکا دان نانێت به‌م ناوچه‌یه‌ی چین ڕایگه‌یاندووه‌، وه‌ چاوه‌ڕوانیش له‌ چین ده‌کات هه‌نگاو بنێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوشیانه‌ سه‌رۆکی چین ئه‌ویش به‌ ڕوونی تێڕوانینی وڵاته‌که‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ناکۆکیـیه‌کانی ناوچه‌که‌ خستووه‌ته‌ ڕوو.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیشیان له‌ چه‌ندین بابه‌تی دیکه‌ کردووه‌، له‌وانه‌ چاکسـازی ئابوری له‌ کۆریای باکور. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سه‌روو کارنامه‌ی به‌ڕێز بایدن بێت له‌ میانه‌ی سه‌ردانی بۆ کۆریای باشور له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا.
XS
SM
MD
LG