Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما بڕیار ده‌دات 100 ملیۆن دۆلار بۆ نه‌هشـتنی نه‌خۆشی ئه‌یدز ته‌رخان بکرێت

  • Motabar Shirwani

براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی نوێی ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ په‌ره‌پـێدان به‌ توێژینه‌وه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی نه‌خۆشی ڤایرۆسی ئه‌یدز.
موعته‌به‌ر شیروانی له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی 100 ملیۆن دۆلار له‌ به‌رده‌ست ئه‌نسـتتیوتی نیشـتیمانی ته‌ندروسـتی ده‌نێت بۆ په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه‌یه‌کی نوێی چاره‌سه‌ری له‌ شه‌ڕ دژ ڤایرۆسی HIV و نه‌خۆشی ئه‌یدز.
به‌ڕێز ئۆباما باسی سه‌رکه‌وتنی له‌ بواری چه‌ندین ڕێبازی ئه‌م دوایـیانه‌ کرد.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی" مانگی ڕابردوو من بڕیاری HIV Organ Policy Equity مۆرکردووه‌ که‌ ڕێگه‌ ده‌دات توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ئه‌و که‌سانه‌ی بکرێت که‌ هه‌ڵگری HIV ین له‌ پاش مردنیان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌رهه‌می پشـتیوانی هه‌ردوو پارتیـیه‌، وه‌ سوپاس بۆ قانونی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی Affordable Care Act که‌ به‌ ملیۆنان ئه‌مه‌ریکایی بیمه‌کراو ده‌توانن به‌ خۆڕایی ته‌قیکردنه‌وه‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن."
له‌ هه‌مان ده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت جیهان هه‌نگاوێـکی زۆر گرنگی له‌ شه‌ڕ دژی ئه‌یدز بڕیوه‌، به‌ڵام هێشـتا شه‌ڕه‌که‌ نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌.
جۆن کیری ده‌ڵێت" ئاسـته‌می سه‌ره‌کی له‌ به‌رده‌مانن و پـێویسـتیان به‌ پابه‌ندبوونی به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ ته‌واوکردنی تاقیکردنه‌وه‌که‌ به‌ مه‌به‌سـتی ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسـاوه‌."
له‌ سـاڵی 1988 وه‌، یه‌کی مانگی دوازده‌ به‌ ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌یدز داده‌نرێت و له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌و یاده‌ ده‌کرێته‌وه‌. هه‌ڵمه‌تکارانی دژی HIV ئه‌یدز ده‌ڵێن ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌یدز گرنگه‌، چونکه‌ به‌ بیر خه‌ڵـکی و هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌کان ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌یدز له‌ناو نه‌چووه‌.
XS
SM
MD
LG