Accessibility links

جۆ بایدن نیگه‌رانی قوڵی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر بڕیاری چین بۆ ناوچه‌ی به‌رگری نوێ ده‌رده‌بڕێت

  • VOA News

جۆ بایده‌ن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئێجگار دڵنیگه‌رانه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی نوێی چین بۆ دیاریکردنی هه‌رێمێـکی به‌رگری ئاسـمانی.
بایدن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ تۆکیۆ ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند، له‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن بوو و گوتی بڕیاری چین بۆ ناوچه‌کی به‌رگری ئاسـمانی خۆی له‌ ده‌ریای خۆرهه‌ڵاتی چین هه‌وڵێـکی یه‌ک لایه‌نه‌یه‌ بۆ گۆڕینی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێسـتا له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌‌. گوتیشی بووه‌ته‌ مایه‌ی زیادکردنی گرژی و ئاڵۆزی هه‌رێمی و مه‌ترسـیـیه‌کانی هاتنه‌ ئارای ڕووداوه‌کان زیاده‌کات.
بایدن گوتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن تاووتوێکردووه‌. به‌ نیازیشه‌ نیگه‌رانیـیه‌کانی ڕاسته‌وخۆ به‌ ڕێبه‌رانی چین بگه‌یه‌نێت له‌و ده‌مه‌ی له‌ کۆتایی هه‌فته‌ له‌ به‌یژین له‌گه‌ڵیاندا کۆده‌بێته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ چین له‌ کۆتایی مانگی ڕابردوو ناوچه‌یه‌کی به‌رگری ئاسـمانی دیاریکرد به‌سه‌ر هه‌رێمێـکدا که‌ ئاسـمانی ئه‌و دورگه‌کانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ژاپـۆنی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا ئیدیعای خاوه‌نێتی ده‌کات.‌ به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌که‌ی چین ده‌بێت هه‌موو فڕۆکه‌ ئاسـمانیـیه‌کانی ده‌چنه‌ ئاسـمانی ناوچه‌که‌ خۆیان بناسێنن و مه‌به‌سـتیان بۆ چوون بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ ئاشـکرابکه‌ن.
XS
SM
MD
LG