لاوان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه ده‌چنه نێو ڕیزی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی سوریاوه و به‌شداریشیان له شه‌ڕی دژی کوردی خۆرئاوا کردووه.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی له هه‌رێم ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له‌و لاوانه ده‌ستگیر کراون و ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک جه‌بهه‌تولنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام و ڕێکخراوه‌کانی تری سه‌ر به ئه‌لقاعیده هۆکاری جیاواز به‌کارده‌هێنن بۆ له‌خشته‌بردنی لاوان و ناردنیان بۆ شه‌ڕ له سوریادا.
هۆزان مه‌حمود، چالاکوانی سیاسی ده‌ڵێت ناتوانرێت ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها وه‌ک شتێکی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ئه‌مڕۆوه سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵ بکرێت، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان له باشوری کوردستاندا خه‌ریکی کارکردنن به جۆره ئایدیۆلۆژیه‌تێک که نه‌ته‌وه ناناسێت و به‌رگی ئاینی ده‌دات به‌سه‌ر هه‌موو ناسنامه‌کاندا و له‌ژێر ناوی برایه‌تی ئاینیدا کارده‌که‌ن.
هۆزان ده‌شڵێت کارکردنی ئه‌و جۆره ئایدیۆلۆژیانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به قه‌یرانی ناسنامه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا ناسنامه‌ی مرۆڤ له قه‌یراندایه و له باشوری کوردستانیش هه‌وڵێک له ئارادیه بۆ جێ پێلێژکردنی بیرۆکه پێشکه‌وتوخوازه‌کان به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وایی دان به بیرکردنه‌وه و کارنامه سیاسیه‌کانی خۆیان، وه هه‌موو جۆره تاکتیکێکیش به‌کار ده‌هێنن تا بیسه‌لمێنن که جه‌مسه‌رێکن له‌م جیهانه‌دا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود چالاکوانی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: