Accessibility links

سه‌رۆکی سوریا به‌ تاوانی جه‌نگ و دژه‌ مرۆڤایه‌تی گومانباره


ناڤی پیله‌ی

ناڤی پیله‌ی

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وه‌ تایبه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ کۆکراونه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی سوریا به‌ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که‌شه‌وه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ تاوانه‌کانی دژه‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌کانی جه‌نگیشدا.

سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان (ناڤی پیله‌ی) ده‌ڵێت ئاستی ئه‌و پێشێلکاری و تاوانانه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانی سوریا کردویانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی باش وه‌ک به‌ڵگه‌ ئاماده‌کراون.
خانم پیله‌ی ده‌ڵێت لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان به‌ڵگه‌ی زۆریان کۆکردۆته‌وه‌‌ و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ ڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌که‌ خستۆته‌ به‌رده‌ست کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و ده‌شڵێت به‌ڕاستی تاوانی زۆر ترسناکن.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پێویسته‌ پرۆسه‌ی به‌رپرسیارکردن ئه‌رکی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێت و ده‌شڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ له‌ ده‌مێکدا نزیک ده‌بینه‌وه‌ له‌ کۆنفرانسی ژنێڤ2.

ناڤی پیله‌ی ده‌ڵێت داوا له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که‌ ئه‌م دۆسێیه‌ بنێردرێته‌ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان.
XS
SM
MD
LG