Accessibility links

50 ڕۆژنامەوان لە موسڵ کوژراون و ژیانى ئەوانى تریش لە مەترسیدایە

  • Amir Goran

ڕۆژنامەنووسانى موسڵ هۆشدارى توند دەدەنە دەسەڵاتدارانى ئاسایش و هەڕەشەى بایکۆتکردنى تەواوى چالاکیەکانیان دەکەن. هاوکات ڕۆژنامەنووسانى بەغداش بۆ پاڵپشتى لە هاوپیشەکانیان لە موسڵ کۆبوونەوەیەکى بە پەلە ئەنجام دەدەن، دوابەدواى ئاڵۆزتربوونى دۆخى رۆژنامەنووسانى موسڵ بە تایبەتى پاش کوژرانى نزیکەى 6 رۆژنامەوان لە ماوەى کەمتر لە دوو مانگى رابردوودا، هەروەها بەهۆی هەڕەشەکان لەسەریان کە زیاد لە 50 رۆژنامەوان شارەکەیان جێهێشتووە، رۆژنامەنووسانى موسڵ و بەغدا کۆبوونەوەیەکى بە پەلە ئەنجام دەدەن و دەسەڵاتداران لەو دۆخە ئاگاداردەکەنەوە.
یاسر حەمدانى بەرپرسى کۆمەڵەى عێراقى بۆ داکۆکیکردن لە مافى رۆژنامەنووسان لە موسڵ دەڵێت ئەوەى ئێستا لە موسڵ ڕوو دەدات کۆمەڵ کوژى رۆژنامەنووسانە.
مەجید کاکەیى رۆژنامەوان دەڵێت شارى موسڵ بۆتە شارى مەرگ بۆ رۆژنامەنووسان، ئاماژە بەوەش دەکات تەنها لە موسڵ 50 رۆژنامەوان کوژراون و ژیانى 44ى تریش لە مەترسیدایە.
بەپـێى دوایین ئامار لە دواى ساڵى 2003 وه‌ تاوەکو ئێستا نزیکەى 267 رۆژنامەوان لە سەرتاسەرى عێراق کوژراون، لەو ژمارەیەش شارى موسڵ پشکى شێرى بەرکەوتوە کەوا ژمارەى کوژراوانى ئەو شارە بەپێى ئامارێکى کۆمەڵەى عێراقى بۆ داکۆکیکردن لە مافى رۆژنامەنووسان گەیشتۆتە 50 رۆژنامەنووس، جگە لەوەش لە ماوەى کەمتر لە دوو مانگى رابردوودا 6 رۆژنامەوان کوژراون و زیاتر لە 50 ى دیکەش شارەکەیان بەهۆی هەڕەشەوە جێهێشتوە.
XS
SM
MD
LG