Accessibility links

ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری: له‌ باکور و باشوری که‌نداو کێشه‌ی مه‌زنخوازیی دوو ناسیۆنالیزم هه‌یه

  • Balen Salih

ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری

ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی وڵاتی کوێتی کردووه‌ و له‌گه‌ڵ میری وڵاته‌که‌شدا کۆبۆته‌وه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ دوابه‌دوای ڕێکه‌وتنی تاران دێت له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهاندا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران.

ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانانه‌ له‌لایه‌ن دیپلۆماتانی ئێرانیه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌و کرانه‌وه‌یه‌ی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ده‌یخوازێت له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا و ده‌شکرێت له‌ دوو ڕه‌هه‌نده‌وه‌ سه‌یر بکرێت، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌میان گرنگیدان به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌وه‌ییه‌کان و دووهه‌میشیان ناردنی په‌یامێکه‌ بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌.

وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌ی که‌نداو نیگه‌رانی ئاسایشیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران و ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شیان به‌ دوور نه‌زانیوه‌ که‌ تاران له‌ هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدا بێت. به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ نابنه‌ مایه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ نیگه‌رانیانه‌.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG