کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌ێنن ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو له وێستگه‌یه‌کی پاس له باشوری به‌غدای پایته‌خت بوو به هۆی کوژرانی چوار که‌س.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕوویدا له کاتێکدا خه‌ڵکی له ناوچه‌ی مه‌حمودییه چاوه‌ڕوانی پاسیان ده‌کرد. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 7 که‌سیش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک شوێنی ڕووداوه‌که ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌یان پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌مو کاربه‌ده‌سته‌کان به مه‌رجێک ئه‌و زانیاریانه‌یان داوه که ناویان ئاشکرا نه‌کرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی ئه‌ویان نه‌بووه زانیاری بده‌ن به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.
له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابوردوودا توندوتیژییه‌کان له عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه. ئه‌سۆسیه‌یتت پرێس ڕاده‌گه‌ێنێت له‌م مانگه‌دا به‌هۆی توندوتیژی له‌و وڵاته 485 که‌س کوژراون.