Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان: کورد هه‌میشه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا تێگه‌یشـتووه‌

  • Haider Kareem

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

پاش سه‌ردانه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ ئه‌مه‌ریکا و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ که‌ ڕێبه‌رانی دیکه‌ی عێراق بانگهێشـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێن بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا، له‌ نێویاندا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقیـیه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م ڕێبه‌رانه‌ی تریش که‌ ده‌چن هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵدا باس ده‌کرێت که‌ له‌گه‌ڵ مالیکیدا کراون.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێسـتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه‌ له‌ سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌ ناوه‌ندیـیه‌کانه‌‌ و کورد له‌ عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا به‌ به‌شـێـک له‌و وڵاتانه‌ داده‌نێت. ده‌شڵێت هه‌میشه‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێسـتی وه‌ها بووه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ کورد باش لێی تێنه‌گه‌یشـتبێت.
XS
SM
MD
LG