حکومه‌تی چین ڕۆژی هه‌ینی 2 فڕۆکه‌ی جه‌نگی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی نوێی به‌رگری ئاسـمانی خۆی کرد بۆ چاودێریکردن و به‌دواداچوون به دوای زیاتر له 10 فڕۆکه‌ی ژاپـۆنی و ئه‌مه‌ریکایی تایبه‌ت به دیده‌وانی و له‌شـکری له ئاسـمانی ئه‌و سێ دورگه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ژاپـۆندا ناکۆکیـیان له‌سه‌ره.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ده‌وڵه‌تی چین له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری چین ده‌گێڕێته‌وه که گوتویه‌تی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی چاودێری 2 فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی و 10 فڕۆکه‌ی ژاپـۆنیان کردووه له‌و ده‌مه‌ی به ئاسـمانی ناوچه‌ی نوێی به‌رگری چینی‌دا تێپه‌ڕیبوون. جگه له‌م زانیاریـیانه هیچ ورده‌کاری زیاتر نه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه چین له هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م ئه‌و فڕۆکانه‌ی دێنه ئاسمانی ناوچه‌ی نوێی به‌رگری له ده‌ریای نێوان چین و تایوان و کۆریای باشور و ژاپـۆن، ده‌بێت پـێش‌وه‌خت ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بکه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی چین ئه‌و فڕۆکانه‌ی پابه‌ندی ئه‌م ڕێنمایـیه نوێـیه نابن، ئه‌وا ڕێوشوێنی به‌رگری به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر، هاوکات وڵاتانی هاوسێی چین و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتویانه ئه‌وان ڕێز له‌و بڕیاره‌ی چین ناگرن و ڕخنه‌شیان له‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی چین گرتووه و ده‌ڵێن ئه‌م کاره گرژی و ئاڵۆزی نه‌خوازراوی لێده‌که‌وێته‌وه.