پـۆلیسی عێراق ڕۆژی هه‌ینی ته‌رمی 18 پـیاویان له نزیک شـارۆچکه‌یه‌کی سووننه ئاینزا له باکوری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه که به ده‌سـتڕێژی گولـله کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌رمه‌کان له کێڵگه‌یه‌کدا له شـارۆچکه‌ی مه‌شاهده له باکوری به‌غدا دۆزراونه‌ته‌وه دوابه‌دوای چه‌ند کاژمێرێـک له‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه که جلوبه‌رگی له‌شـکریـیان پـۆشیبوو ڕفێندرابوون.
سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان به چوار ئۆتۆمبیله‌وه شه‌وی پـێـنجشه‌ممه چوونه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و که‌سانه و ڕفاندویانن. له نێو قوربانیـیه‌کاندا ئه‌فسه‌ری پـۆلیس و له‌شـکر و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ک و سه‌رۆک خێڵێـکی سووننه و کوڕێـکی هه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر له نزیک به‌غدای پایته‌خت به هۆی 2 ته‌قینه‌وه 4 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له بازاڕێـکی ئاژه‌ڵی مه‌ڕ بووه له ناوچه‌ی نه‌هراون له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و 6 که‌سی دیکه برینداربوون. له ناوچه‌ی ئه‌بو غرێبی به‌غدا بۆمبێـکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و که‌سێـک کوژراوه و 5 که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌باره‌ت به‌م کۆشـتنکاریـیه، گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ڕاپـۆرتێـکی پـێشـکه‌شکرد.