کۆمپانیای PetroChina ی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت پـشـکی له پـرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له یه‌کێـک له کێڵگه نه‌وتیـیه هه‌ره گرنگه‌کانی له عێراق له کۆمپانیای مه‌زنی Exxon Mobil ی ئه‌مه‌ریکایی کڕیوه‌ته‌وه.
کۆمپانیاکه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی کۆمپانیای Exxon Mobil ڕێژه‌ی 25% ی ئه‌و 60% ی پشـکه‌که‌ی خۆی پێ فرۆشتووه له کێڵگه‌ی نه‌وتی قوڕنه-1 له پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراق.
له سـاڵی 2009 به گوێره‌ی سه‌ودایه‌ک له‌گه‌ڵ عێراق، کۆمپانیای Exxon Mobil توانی 60% ی پـشـکی کێڵگه‌که وه‌ربگرێت و کۆمپانیای Royal Dutch Shell 15% و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق 25% ، به‌ڵام له سـاڵی 2011 کۆمپانیای Exxon Mobil به‌غدای توڕه‌کرد، کاتێـک یه‌ک لایه‌نه سه‌ودایه‌کی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مۆرکرد به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای نه‌وت له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و ناوچانه‌شی ناکۆکیـیان له‌سه‌ره.
له‌و ده‌مه‌وه کۆمپانیای Exxon Mobil هه‌وڵی ده‌رچوونی ده‌دا له‌و سه‌ودایه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا مۆری کردووه تاوه‌کو له بری ئه‌وه سه‌نگی بخاته سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان.