ڕێژه‌ی توندوتیژیه‌کان چه‌ندێک بن، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش بیانوی بۆ ده‌دۆزرێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوێیه‌ک به به‌ره‌نجامه‌کانی و ده‌رهاوێشته‌کانیشی بدرێت.
خانمان له کۆمه‌ڵگاکاندا به کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆشمانه‌وه به‌رده‌وام قوربانیه‌کانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کانن.
ڕۆژی 25 ی مانگی یازده ڕۆژی به‌گژدا چوونه‌وه و بنه‌بڕکردنی هه‌موو شێوازه‌کانی توندوتیژیه به‌رامبه‌ر خانمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش که ده‌درێن هێشتاش پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر مافه‌کانی خانمان به‌رده‌وامن و ده‌شتوانین بڵێین به‌پێی هه‌ندێک ئامار زیادیشیان کردووه.
ئه‌مه بۆته دیارده، به‌رده‌وام له ده‌مه ده‌می بۆنه‌کاندا باسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیانه ده‌وروژێنرێن، ئیدی ته‌واوی ساڵه‌که یان هه‌ر باس ناکرێنه‌وه یانیش هه‌موو باسکردنه‌کان وه‌ک ئه‌وه وه‌هان له جێی نه‌بوودا بن، ئه‌مه بۆ وه‌هایه؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" میوانداریی چالاکوانی مافه‌کانی خانمان (ڕێگا ڕه‌ئوف) ده‌کات.
له هه‌موو قۆناغه مێژوییه‌کاندا ڕه‌وتی گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان تیژڕه‌و دێن و گوزه‌ر ده‌که‌ن و به‌ره‌پێشچونه‌کانیش له ته‌کیدا به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌گه‌ل باسکرنی هه‌ر یه‌کێک له‌و قۆناغ و به‌ره‌وپێشچونانه‌دا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژیه‌کان و به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به خانمان ده‌بیته‌وه و له هیچ بڕگه‌یه‌کی ئه‌و مێژوانه‌شدا ناتوانرێت خۆ له‌و پرسیاره سه‌ره‌کیه لابدرێت که بۆ تا ئێستا نه‌توانراوه ناوه‌ڕۆکی ئه‌و به‌ڵا کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌ستنیشان بکرێت؟
ئایا داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی توندوتیژی به‌رهه‌م دێنێت یان فاکته‌ره‌کانی تری وه‌ک ئاین کاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه نه‌خوازراوه؟
ئایا داڕشتنی ژماره‌یه‌ک یاسا ئه‌م دیارده ناشرینه بنه‌بڕ ده‌کات یان پێویست به میکانیزمی تریش هه‌ن؟
کێ له خانمان خۆیان زیاتر ده‌توانن داکۆکیکاری ڕاسته‌قینه بن له مافه‌کانیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه؟
ئا له‌م سه‌روه‌ختی به‌ره‌وپێشچونانه‌ی باس ده‌کرێن و له نێو ئه‌و هه‌موو باڵه خانانه‌ی به ئاسماندا هه‌ڵکشاون چۆن جێی ناڕه‌وایی توندوتیژی ده‌بێته‌وه؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: