سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند به ئاسانی توانی له‌و ده‌نگدانه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌ربچێت که تایبه‌ت بوو به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی.
پارتیه‌که‌ی ینگلاک شیناواترا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که پێکده‌هێنن.
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌ش 297 ده‌نگی ئه‌رێنی بووه به‌رامبه‌ر 134 ده‌نگی نه‌رێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێوشوینه‌ی گیرایه به‌ر بۆ لادانی له پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه.
هاوکات خۆپیشانده‌رانی ئۆپزسیۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌کانی خۆیان له بانکۆک فراوان کردوه و ده‌شڵێن به‌رده‌وام ده‌بن له کۆنترۆڵ کردنی باڵه‌خانه‌کانی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تدا تا ئه‌وکاته‌ی خانم شیناواترا ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێکی وه‌زاره‌ته‌کانی وه‌ک دارایی و ده‌ره‌وه‌شدا و هه‌روه‌هاش چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆشیان گرتووه.
ئه‌مڕۆش 5شه‌ممه پۆلیسی تایوان ده‌ڵێت خۆپیشانده‌ران کێبڵی وزه‌ی ئه‌لکتریکی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی باره‌گای سه‌رکردایه‌تی هێزی پۆلیسیان تێکداوه و هه‌روه‌ها هی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیکیش له‌و دامه‌زراوه‌ی پۆلیس.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و داوای دیالۆگی کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و په‌یمانیشی داوه توندوتیژی به‌کارنه‌هێنرێت بۆ کۆتاییهێنان به خۆپپیشاندانه‌کان.
ستیڤ هێرمان، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له بانکۆک ده‌ڵێت هێشتاش دیار نییه ئایا خۆپیشانده‌ران ده‌توانن ئامانجه‌کانی خۆیان به‌دی بێنن یان نا و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش ده‌ست له کار بکێشێته‌وه نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگوێزرێته‌وه بۆ پارتی دیموکراتی ئۆپزسیۆن.