Accessibility links

شه‌ش که‌سی سیڤیل له‌ ئه‌فغانستان ده‌کوژرێن

  • VOA News

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێ بوونه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی شه‌ش که‌سی سیڤیل له‌ هه‌رێمی نانگارهار ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌.

فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ئاچین، ڕه‌حمان مۆمه‌ند ده‌ڵێت هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕوویانداوه‌ و یه‌که‌میان کاتێک ئۆتۆمبێلێک به‌ سه‌ریدا ڕۆیشتوه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و شۆفێره‌که‌ی ده‌سبه‌جێ کوژراوه‌ و ده‌شڵێت بۆمبی دووه‌میان به‌ ڕیمۆت کۆنترۆڵ ته‌قێندراوه‌ته‌وه کاتێک خه‌ڵک به‌ هانای قوربانیه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ چوون و پێنج که‌س له‌ جێدا کوژران.

دانانه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی لاڕێ له‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن یاخیبوانه‌وه‌ هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ زیانه‌ گیانیه‌کانی خه‌ڵکی سیڤیڵ له‌ ئه‌فغانستان. ‌
XS
SM
MD
LG