ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت واز ناهێنێت له ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسـتای میسر که هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه له‌م دوایـیانه‌دا باڵیۆزی وڵاته‌که‌یان ده‌رکردووه.
ئه‌ردۆغان ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌رله‌مان به لایه‌نگرانی پارته‌که‌ی گوت ناوه‌ستێت له گوتنی ڕاستیـیه‌کان و پـشـتیوانیکردنی خه‌ڵـکی میسر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕابه‌رانی کوده‌تاکه پـێی بێزارده‌بن.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ڕۆژئاواش گرت، ده‌ڵێت به ئاشـکرایی له دژی لابردنی مورسی قسه ناکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای له مانگی حه‌وته‌وه محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادراوه، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام به توندی ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی میسر ده‌گرێت. میسریش به ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری وڵاته‌که‌ی داده‌نێت و بۆیه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری دا ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا که‌م بکاته‌وه و باڵیۆزی تورکیای له قاهیره ده‌رکرد. تورکیاش له به‌رامبه‌ردا به هه‌مان شێوه وه‌ڵامی دایه‌وه.