نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و کۆنگره ئاشـتیـیه‌ی که له مێژه‌وه چاوهڕواندهکرێت بۆ سوریا سـازبکرێت له 22 ی مانگی یه‌کدا له ژنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا له‌گه‌ڵ گه‌وره دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا.
ئامانج له سـازکردنی ئه‌م کۆنگره‌یه ئه‌وه‌یه حکومه‌تی سوریا و ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی لادانی به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، کۆبکرێنه‌وه بۆ دانوسـتاندن به مه‌به‌سـتی گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی سیاسی بۆ قه‌یرانی وڵاته‌که‌یان.
بۆ چه‌ندان مانگ ئه‌م کۆنگره چاوه‌ڕوانکراوه دواخرا، به‌هۆی ناڕوونی له‌وه‌ی کێ به‌شـداری تیادا ده‌کات و له چ ڕهوشێـکدا به‌ڕێوه‌بچێت.
شه‌ڕی ناوخۆی سوریا سه‌ره‌تا له مانگی سێی سـاڵی 2011 به خۆپـیشـاندانی ئاشـتیـیانه دهسـتیـپـێکرد و داواکاریـیه‌کان ته‌نها چاکسـازی بوون، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ سه‌رکوتکردنی خوێناوی و توندوتیژی و سه‌رئه‌نجام زیاتر له 120 هه‌زار که‌س به خه‌ڵـکی سیڤیل و چه‌کداره‌وه کوژران و به ملیۆنان که‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.