Accessibility links

ئیسرائیل ئیدانه‌ی ڕێککه‌وتنی زلهێزانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌کات.


سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهانی به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی له‌ قه‌ڵه‌م دا نه‌که‌ به‌ ڕێککه‌وتنێکی مێژوویی.
کاربه‌ده‌ستێکی تری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕیککه‌وتنه‌ شه‌ش مانگییه‌ ڕێک ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێران ده‌یویست، سوککردنه‌وه‌ی سزائابورییه‌کان به‌ شێوه‌یکی به‌رچاو و له‌هه‌مانکاتیشدا به‌شێکی زۆری به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی ده‌پارێزێت.
ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ له‌ نێوان ئێران و گروپی 1+5 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ژنێڤ مۆرکرا.
به‌رپرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاترن ئاشتن، که‌ وتووێژکه‌ری سه‌ره‌کی بوو له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا، ڕایگه‌یاند وتووێژه‌کان به‌ ڕوحی هاوکاریکردن و ڕێزگرتن به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ ده‌ڵێت ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا گرنگه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی له‌ جیهان.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بان کی موون ستایشی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی کرد و داوای له‌ حکومه‌تانی به‌شدار کرد که‌ هه‌نگاو بنێن له‌ پێناو ده‌ستپێکێکی بابه‌تیانه‌.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه‌.
XS
SM
MD
LG