به‌هۆی ڤایرۆسی پۆلیۆ که سه‌رچاوه‌که‌ی له پاکستانه‌وه‌یه ده‌یان منداڵ له سوریای به‌شه‌ڕ وێرن بوو ئیفلیج بوون. نه‌خۆشییه‌که له ناوچه‌یه‌کدا پشتڕاست کراوه‌توه که هاوسنوره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه، به‌ڵام کوده‌کان ده‌رمانی کوتانیان دژ به‌و نه‌خۆشییه نه‌ماوه‌و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌رمانی تریان پێنادات.
دکتۆر سلێمان ئه‌حمه‌د باس له‌وه ده‌کات که‌سانی دیکه له ڕێکخروی مانگی سوری کوردی مه‌ترسییان هه‌یه له‌سه‌ر درمی ئیفلیجی منداڵان ناسراو به پۆلیۆ له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب له پارێزگای دێرو‌لزوری دراوسێ ڕوو له کوردستانی سوریا ده‌که‌ن که له مانگی ڕابوردوودا ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵانی تێدا پشتڕاست کرد. هه‌تا ئێستا 22 حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشییه له دێرولزور پشتڕاست کراوه.
پزیشکه کورده‌کان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردستانی سوریا نزیکه له دێرولزوره‌وه به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه به‌شێک نییه له هه‌ڵمه‌تی کوتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. مه‌ها عه‌مۆ له ڕێکخراوی مانگی سوری کوردی ده‌ڵێت به‌م دواییانه دوو کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ئه‌نجام داوه به‌ڵام پێیان گوتین ناتوانن یارمه‌تیمان بده‌ن و ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی سورییه‌کان پێدانی هه‌ر پێداویستییه‌ک بۆ ئێوه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و پێمان ده‌ڵێن ده‌بێت ئێوه له ژێر چه‌تری ڕێکخراوی مانگی سوردا بن.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جمی دێتمێردایه.