ڕێبه‌ره ئاینییه سونه‌کانی عێراق له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند بڕیاریان داوه ده‌رگای سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کان له به‌غدا دابخه‌ن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کان بۆ سه‌ر مه‌لاکان و که‌سانی ئاینی له وڵاته‌که‌یان که له قه‌یرانێکی قوڵی ناکۆکی ئاینزاییدایه.
شێخ مسته‌فا ئه‌لبه‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئاینی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی پێنجشه‌ممه درا و له ڕۆژی شه‌ممه جێبه‌جێ کرا.
زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کان ئه‌م داواکارییه‌که‌یان جێبه‌جێ کرد. له گه‌ڕه‌کی عه‌زه‌مییه‌ی سوننه‌نشینی باکوری به‌غدا له دروشمێکی هه‌ڵواسراوی به‌رده‌م مزگه‌وتی ئه‌بو حه‌نیفه نوسراوه مزگه‌وته‌که داخراوه تا زانیاری زایاترمان پێده‌گات، به‌هۆی هێرشکردنه سه‌ر ئیمامه‌کان و نوێژکه‌ره‌کان.
له چه‌ند مانگی ڕابوردوودا توندوتیژی ئاینزایی له عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار و 5 سه‌د که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گۆڕان تۆفیقدایه.