Accessibility links

مسڕ ئاستی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ تورکیا که‌مده‌کاته‌وه‌


مسڕ ڕایگه‌یاند ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا که‌مکردووه‌ته‌وه‌. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ داوای کرد باڵیۆزی تورکیا له‌ قاهیره‌ ده‌رچبێت. ناکۆکییه‌کی توند له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌ریهه‌ڵدا له‌و کاته‌وه‌ی له‌شکری مسڕ سه‌رۆکی ئیسلامی پێشوو محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مسڕ ڕایگه‌یاند شاندی تورکیا به‌ که‌سایه‌تی نه‌خوازراو باس کراوه‌ و داوای لێکردووه‌‌ له‌ وڵاته‌که‌ ده‌رچبێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئا‌نکه‌ره‌ به‌ به‌رده‌وامی ده‌ست ده‌خاته‌ کاروباری ناوخۆی مسڕه‌وه‌.
سه‌رباره‌ت به‌م بڕیاره‌ سه‌رۆکی توریا عه‌بدوڵلا گول به‌ په‌یامنیرانی ڕاگه‌یاند " هیوادارم په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌ زووترین کات باش بێته‌وه‌".
پارتی ده‌سه‌ڵاداری تورکیا که‌ ڕیشه‌ی ئیسلامی هه‌یه‌ زۆر پشتیوانی له‌ مورسی ده‌کرد، که‌ که‌سایه‌تییه‌کای باڵا بوو له‌ ناو ئیخوان ئه‌لموسلمیندا و وه‌کو نمونه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموکراسی له‌ جیهانی عه‌ره‌ب باسی ده‌کرد. هاوکات زۆر ڕه‌خنه‌ی له‌ لابردنه‌که‌ی گرت و به‌ کوده‌تای له‌ قه‌ڵه‌مدا.
XS
SM
MD
LG