Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: هه‌وڵه‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردسـتان

  • Haider Kareem

پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و سه‌رکه‌وتنی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک براوه‌ی یه‌که‌م، وا ئێسـتا نێچیرڤان بارزانی کاندیدی نافه‌رمی ئه‌و پارته‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتوو ده‌سـتێـکردووه‌ به‌ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌.
هه‌تا ئێسـتا یه‌کلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ کێ له‌ کابینه‌ی هه‌شتدا به‌شـداری ده‌کات و کێ له‌ به‌ره‌ی ئۆپـۆزسیۆندا ده‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان وه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی بنکه‌ فراواندان.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی بنکه‌ فراوان پـێـکبهێنرێت ئه‌ی کێ وه‌ک ئۆپـۆزسیۆن ده‌مێنێته‌وه‌؟. ئه‌گه‌ر ئۆپـۆزسیۆن له‌ ناو خودی حکومه‌تدابێت، نابێته‌ کۆسـپـێـک له‌ به‌رده‌م ڕایـیکردنی کاره‌کان؟. ئایه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ر شێوازی کاری کابینه‌ی هه‌شتدا دێت یان نا؟.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
دکتۆر ڕێواس فایه‌ق، ئه‌ندامی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
دکتۆر فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
عه‌لی حه‌مه‌ سـاڵح، ئه‌ندامی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
XS
SM
MD
LG