Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا له‌ 50 هه‌مین سـاڵیادی تیرۆکردنی سه‌رۆک که‌نه‌دی ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت سـازده‌کات

  • VOA News

ڕۆژی هه‌ینی و له‌ 50 هه‌مین سـاڵیادی تیرۆرکردنی جۆن ئیف که‌نه‌دی 35 هه‌مین سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، چه‌ندین مه‌راسیمی تایبه‌ت بۆ ڕێزگرتن له‌و سه‌رۆکه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ سـازده‌کرێن.
سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی دا له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا ئاڵاکان دابگیرێن بۆ ڕێزلێنان له‌م سه‌رۆکه‌ی له‌ کۆتایـیه‌کانی سـاڵی سێـیه‌می گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌یدا کوژرا.
زه‌نگی کڵێساکان که‌وتنه‌ لێدان له‌ شاری داڵاسی ویلایه‌تی ته‌کساس، که‌ له‌وێ سه‌رۆک که‌نه‌دی کوژرا. هه‌ر له‌و شـاره‌ ڕێوڕه‌سمێـک سـازده‌کرێت و تیایدا چه‌ند وتاری سه‌رۆک که‌نه‌دی ده‌خوێنرێنه‌وه‌.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ڕاسته‌وخۆ مه‌راسیمه‌کان په‌خش ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌ی‌ تاجه‌ گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی سه‌رۆک که‌نه‌دی دانا له‌ گۆڕسـتانی نیشـتیمانی ئارلنگتن، گوتی که‌نه‌دی خزمه‌تکارێـکی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ری میلـله‌ت بوو و هزر و بیرێـکی فراوان هه‌بوو له‌گه‌ڵ باوه‌ڕێـکی نمونه‌یی.
له‌ ڕاپـرسیـیه‌کدا که‌ له‌ لایه‌ن CNN و ORC ئنته‌رناشـناڵ سـازکرا، زۆربه‌ی به‌شـداربووان سه‌رۆک که‌نه‌دیـیان به‌ ناودارترین سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ داده‌نا له‌ ماوه‌ی نێو سه‌ده‌ی ڕابردوودا. 90% به‌شـداربووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان کاری سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی به‌ باشی به‌ڕێوه‌بردبوو، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ هیچ سه‌رۆکێـک پـێشـتر به‌ده‌سـتی نه‌هێناوه‌.
XS
SM
MD
LG