هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتۆته ئاراوه و هه‌روادێ پرسی دیموکراسی له بره‌ودایه و ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان که‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و هه‌ندێکیش له‌و ڕژێمانه داڕمان.
له‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی خاوه‌رمیانه‌دا له سێداره‌دان، ده‌مکوتکردن و پیاده‌کردنی زه‌بر و زه‌نگ به‌رامبه‌ر مرۆڤی کورد له ئێران‌دا به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده پرسی کورد له به‌شه‌کانی تردا هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشیان ناوه.
له ساڵی 1991ه‌وه کورد له باشور خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆی ده‌کات، له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا کورد له سوریا پڕۆژه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کاتی ڕاگه‌یاندووه و له تورکیاش هه‌وڵی چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه ده‌درێت بۆ کێشه‌ی کورد.
هه‌ر یه‌کێک له پارچه‌کانی کوردستان بارودۆخی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ک وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن مه‌رج نییه بتوانرێت ئه‌زمونه‌کانی پارچه‌یه‌ک له پارچه‌که‌ی تردا دووباره بکرێته‌وه.
شانبه‌شانی هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژی ئه‌و سیاسه‌ته ناوخۆییانه‌ی ئێران ژماره‌یه‌ک چالاکوانی کوردی ئێران ده‌ستیان کردووه به که‌مپه‌ینێک به ناوی (ملیۆنێک په‌یام بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی نا توندوتیژیانه‌ی کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا).
کورد له ڕۆژهه‌ڵات چۆن ده‌توانێت ده‌رفه‌ته‌کان به باشترین شێوه بۆخۆی به‌کار بهێنێت؟
دکتۆر ڕوئیا تلوعی چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه.
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا میوانداری دکتۆر تلوعی ده‌کات.
له‌م که‌مپه‌ینه‌دا چالاکوانانی کورد له‌ڕێی تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیاوه وه‌ک خه‌باتێکی سیڤیڵیانه ده‌ستیان کرد به هه‌ڵمه‌تێکی هه‌زار کۆمێنتی له‌سه‌ر په‌یجه‌کانی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی دژ به‌و له سێداره‌دانانه‌ی به‌رامبه‌ر جودابیرانی کورد له ئێران‌دا ده‌کرێن. دواتر هه‌ر ئه‌م که‌مپه‌ینه په‌ره‌ی سه‌ند و بووه که‌مپه‌ینێکی یه‌ک ملیۆن په‌یامی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: