Accessibility links

شاجوانی عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌شی کوردی ده‌دوێت

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

له‌ 16 ی مانگی یازده‌ پێشبڕکێی شاجوانی عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام درا که‌ له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ڵافام له‌ شاری شیکاگۆی ولایه‌تی ئیلنۆی ئه‌نجام درا.
له‌م پـێشـبڕکێـیه‌دا لاڤین ئومێد حه‌مه‌ که‌ کچێکی کوردی ئه‌مه‌ریکایی‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ و دانیشتووی ویلایه‌تی مشیگانه‌ به‌ شاجوانی عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا دانرا.
لاڤین، له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند زۆر خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی به‌ شاجوانی عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ خوێندنه‌که‌یه‌تی. ده‌ڵێت خوازیاره‌ له‌ ئاینده‌ بـبێت به‌ پـزیشـک.
شایه‌نی باسه‌ 15 کچی عێراقی له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌شدارییان له‌ پێشبڕکێـکه‌دا کردبوو لاڤین ته‌نها کورد بووه‌ له‌ نێویاندا.

هه‌ڵه‌ی سێرڤه‌ر

Oops, as you can see, this is not what we wanted to show you! This URL has been sent to our support web team to the can look into it immediately. Our apologies.

Please use Search above to see if you can find it elsewhere

XS
SM
MD
LG