Accessibility links

سێرگێ لاڤرۆڤ: هاوبه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی مۆسکۆ ده‌کات

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی سوریا ڕازی بوو به‌شداری له‌ وتووێژه‌کانی مۆسکۆدا بکات.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سێرگێ لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریاش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری ئۆپۆزسیۆنی به‌شداری له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌که‌ن. ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ گروپی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنه‌ که‌ ڕۆژئاوا پشتیوانی لێ ده‌کات.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌کرد که‌ی وتووێژه‌کان ده‌ستپێده‌کات، به‌ڵام گوتی ڕێبه‌ری هاوبه‌ندی ئۆپۆزسیۆن ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا ناتوانێت له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی‌ وتووێژه‌کان سه‌ردانی مۆسکۆ بکات، به‌ڵام ئاماده‌یه‌ له‌ داهاتوودا به‌شداربـبێت.
ڕوسیا پێشنیازی به‌ڕێوه‌بردنی وتووێژێکی کردووه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌کان بۆ یارمه‌تیدان له‌ کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان بۆ کۆنفراسی ئاشتی سوریا له‌ ژنێڤ.
لاڤرۆڤ ده‌ڵێت قایلبوونی ئه‌و لایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ به‌شداریکردن له‌ وتووێژه‌کان هه‌نگاوێکی باشه‌.
XS
SM
MD
LG