Accessibility links

په‌رله‌مانتارێـکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی: وه‌ک لایه‌نێـکی ئۆپـۆزسیۆن به‌ ته‌نها به‌شـداری له‌ حکومه‌تی ئاینده‌ی کوردسـتان ناکه‌ین

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان نێچیرڤان بارزانی که‌ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردسـتانه‌ و ڕاسـپـێردراوه‌ بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌ندی داهاتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ شـاری سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسه‌ باڵاکانی یه‌کێتی نیشتـیمانی کوردسـتان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبووه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو، هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ سـۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردووه‌.
سـۆران عومه‌ر ده‌ڵێت کۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری داوه‌ به‌شـداری له‌ حکومه‌تێـکی بنکه‌ فراواندا بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و هیچ لایه‌نێـکی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن تیایدا به‌شداری نه‌کات، ئه‌وا ئه‌ویش به‌شـدار نابێت.
پاشـان ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ کابینه‌ی هه‌شتدا، تێڕوانینی پارتی دیموکراتی کوردسـتان و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان گۆڕانکاری به‌سه‌ردابێت و نابێت چیتر پـێـیان وابێت هه‌رچی ئۆپـۆزسیۆنه‌ که‌ به‌شـداری له‌ حکومه‌تدا ده‌کات ده‌بێت بێ ده‌نگ بـبێت.
XS
SM
MD
LG