جارێکی تریش پارێزگای به‌سره له باشوری عێراق داوا ده‌کاته‌وه ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌ویمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م داوایه‌ی پارێزگای به‌سره مه‌رجه یاسایی و ده‌ستوریه‌کانی خۆی هه‌بێت و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا ئه‌م داوایه ڕه‌ت بکاته‌وه ئه‌وا یانی پێشێلکاریه‌کی ڕوون و ئاشکرای ده‌ستوری وڵاته‌که.
له میانه‌ی وتوویژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سامان فه‌وزی ده‌شڵێت به‌بێ هیچ گومانێک به‌ره‌نجامی ئه‌و داوایه‌ی به‌سره کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر دۆزی پارێزگای که‌رکوکیشه‌وه که هه‌وڵێک له ئارادایه تا که‌کوکیش ببێته پارێزگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ.
دکتۆر فه‌وزی ده‌شڵێت هێشتاش ژماره‌یه‌ک له کێشه‌کانی خولی یه‌که‌می په‌رله‌مانی عێراق ماون و یه‌کلاکردنه‌وه‌شیان هه‌ر له ئێستاوه دانراوه بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک دکتۆر سامان فه‌وزی ده‌ڵێت نزیکه‌ی 20 به‌رنوسی یاسای تریش له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌ماندا ماون و نه‌خراونه‌ته به‌رده‌م یاسادانه‌ران و هه‌مووشیان پێده‌چێت دوابکه‌ون بۆ خولی داهاتوو وه هۆکاری یه‌کلانه‌کردنه‌وه‌شیان ده‌باته‌وه بۆ نه‌بوونی خواستێکی ڕاسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌رکردن له عێراقدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: