Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێ له‌ ئه‌فغانسـتان 9 منداڵ دکوژرێن


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوو بۆمب له‌ ئه‌فغانسـتان ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و بوونه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی 9 منداڵ و برینداربوونی 4 منداڵی دیکه‌ له‌گه‌ڵ باوکێـکدا.
خوێناویترین ته‌قینه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌ی پاکتیای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ بوو. له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵێـک منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامێـکی نزیک ماڵه‌که‌یان یاریـیان ده‌کرد، بۆمبه‌که‌ پـیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 9 منداڵ کوژراون و 3 منداڵی دیکه‌ برینداربوون که‌ هه‌موویان منداڵی یه‌ک خێزان بوون.
له‌ ناوچه‌ی زابولی باشوری ئه‌فغانستانیش بۆمبێـکی لاڕێ به‌ ئۆتۆمبیلێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و شۆفێـره‌که‌ و منداڵێـکی برینداربوون، به‌ڵام 2 منداڵی دیکه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌و شه‌ش ته‌رمه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌نده‌هار به‌ جلوبه‌رگی سیڤیله‌وه‌ دۆزرابوونه‌وه‌ و هه‌موویان سه‌ربڕابوون، به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌کانی پـۆلیس و پـزیشکی داد ده‌رکه‌وت ته‌رمی ئه‌و پـۆلیسانه‌یه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناوچه‌ی زابول ڕفێندرابوون.
XS
SM
MD
LG