فه‌رمانده‌ی یه‌کێـک له کۆمه‌ڵه چه‌کداره هه‌ره ناوداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتدا. ئه‌مه‌ش گورزێـکی دیکه‌یه له ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌که‌وێت که له‌م دوایـیانه کۆنترۆڵی چه‌ندین ناوچه‌ی له ژێر ده‌ست ده‌رچوو.
عه‌بدولقادر سـاڵح فه‌رمانده‌ی لیوای ته‌وحید ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به هێرشێـکی ئاسـمانی حکومه‌تی سوریا له ناوچه‌ی حه‌له‌ب برینداربوو و به په‌له بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاری غازی عه‌نتاب گواسترایه‌وه و پاشـان له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌کانی به فڕۆکه بۆ ئانکه‌ره برا، به‌ڵام دواجار گیانی له‌ده‌سـتدا.
لیوای ته‌وحید یه‌کێـکه له به‌هێزترین کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و مه‌زه‌نده ده‌کرێت 10 هه‌زار چه‌کداری هه‌بێت و شوێنی سه‌ره‌کیـیان پارێزگای حه‌له‌به که له ئێسـتادا به‌شێـکی زۆری ئه‌و پارێزگایه‌یان له ژێر ده‌سـتدایه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌ر له‌و هێرشه ئاسـمانیـیه ئه‌ندامێـکی دیکه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه به ناوی ئه‌بو ته‌یب کوژراوه. هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌ی سیاسی لیواکه عه‌بدولعه‌زیز سه‌لامه به سووکی برینداربووه.
عه‌بدولقادر سـاڵح که به حه‌جی مارع ناسرابوو، هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه به په‌له ته‌رمه‌که‌ی گه‌یه‌ندرایه‌وه گونده‌که‌ی (مارع) له پارێزگای حه‌له‌ب.