Accessibility links

دلێر عه‌بدولقادر: له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق گۆڕانێکی ئه‌وتۆ نایه‌ته‌ ئاراوه‌

  • Balen Salih

دلێر عه‌بدولقادر

دلێر عه‌بدولقادر

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی عێراق چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌ ده‌که‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌که‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا به‌ڵام ئه‌ندامێکی کورد له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ ده‌ڵێت پێی وانییه‌ گۆڕانێکی ئه‌وتۆ له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا بێته‌ ئاراوه‌.

دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت یه‌کێک له‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر بنچینه‌ی سه‌ر به‌ چ پێکهاته‌یه‌که‌ ده‌نگی خۆی داوه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه‌ی ده‌نگدان نه‌گۆڕێت، ئه‌وا گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2014 نایه‌ته‌ ئاراوه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده‌ ئێستا جیاوازیه‌کان ده‌بینرێن له‌ نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌کانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا به‌ڵام له‌ پاش هه‌ڵبژاردن هاوده‌نگ ده‌بن بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌کی نوێ و سه‌ر له‌ نوێ ده‌بنه‌وه‌ به‌ زۆرینه‌ له‌ په‌رله‌ماندا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG