بێگومان خۆپێشاندان مافێکی سرۆشتی هاوڵاتیانه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی رابوردووخۆپێشانده‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆێ تۆره‌بوونیان دژ به سێداره‌دانه‌کان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه په‌لاماری کونسوڵخانه‌ی ئێرانیان دا له هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئه‌نجام که‌سانێک ده‌ستگیر کران، که زۆرێک ده‌ڵێن ناره‌وا بوو.
میوانانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته عه‌لی مه‌حمود چالاکی کاروباری رامیاری وه رۆژنامه‌وان خالید موحه‌مه‌د زاده
عه‌لی مه‌حمود: رێکخه‌رانی خۆپێشاندانه‌که هیچ تاوانیکیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه‌دا نه‌بوه. ئه‌و به‌رد به‌رانه له ئه‌نجامی رق وکینه‌ی کۆمه‌ڵێک لاو که کۆماری ئیسلامی ئێران سێ لاوی کوردی بێ تاوان له سێداره دابوو، کاردانه‌وه له‌م جۆره‌یه چ له ناو ئێران وه یاخود له‌ده‌ره‌وه کارێکی زۆر ئاساییه. کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پێ هه‌رچیه‌ک بێت مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیر بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کات و شوێنه‌که هیچ په‌ێوه‌ندیه‌کی به‌و خۆپێشاندانه‌ی به‌رده‌م پارکی شانیده‌ر نه‌بوه، بویه داوا ده‌کرێت و داوا ده‌که‌م حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و که‌سانه ئازاد بکات.
خالید موحه‌مه‌د زاده: ئه‌و قسانه‌ی که ئێستاکه له میدیاکاندا بڵاوبونه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنی ئه‌وانه‌ی که ئێستاکه گێراوون به‌شدار نه‌بوونه له به‌رده‌باران کردنی کونسوڵخانه‌که‌ی ئێران له هه‌ولێر، کاک خالید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له وڵاتانی تر له فه‌ره‌نسا، له فیله‌ند بینمان به هۆێ تۆره‌یی خۆپێشانده‌رانه‌وه هێڕش کراوه‌ته سه‌ر بالێۆزخانه‌کانی ئێران به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی نه‌بوه وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌ستگیر ده‌کرێت. کاک خالید ده‌شڵیت به‌رپرسی یه‌کم له پاراستنی شوێنه‌که پولیسی و ئاسایشی هه‌ولێره، ئه‌وان ده‌بێت شوێنه حکومی، حیزبی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بپارێزن نه‌ک ئه‌وه‌ی که له ئه‌نجامی که‌م ته‌رخه‌می پۆلیس له هه‌ولێر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌ستگیر بکرێن.