به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام بوونی فشاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران له سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ده‌شێ ببێت به هۆی ده‌ستکه‌وتێکی باشتری زلهێزانی جیهان.
بنیامین ناتانیاهو ئه‌م قسانه‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌ی حکومه‌تدا کرد چه‌ند کاتژمێریک به‌ر له گه‌یشتنی سه‌رۆک فرانسوا ئۆلاند.
ناتانیاهو به‌به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی نیشانداوه له‌سه‌ر شیانی ڕێککه‌وتنی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ 6 وڵاتی زلهێزی جیهانی که فه‌رنساشی تێدایه. ڕه‌نگه له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا سزاکانی سه‌ر ئێران سوک بکرێنه‌وه له کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی بمێنێت. ناتانیاهو به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه ئه‌م ڕێککه‌وتنه ڕێکه‌وتنێکی خراپه.
زل هێزانی جیهانی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران چه‌کی ناو‌کی دروست بکات به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکییه‌کی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
ئیسرائیل ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌بوون و به‌رده‌وامی خۆی داده‌نێت و ئاماژه به داواکارییه‌کانی ئێران ده‌کات بۆ له ناوبردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌که، و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی موشه‌کی دوورهاوێژی تاران و پشتیوانییه‌کانی له گروپه توندوتیژه‌کانی دژ به ئیسرائیل وه‌کو گروپی حزبوڵڵای لوبنان.
ناتانیاهو ڕایگه‌یاند تاوتویی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک فرانسوا ئۆلاند ده‌کات و هه‌روه‌ها له ده‌می کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی چوارشه‌ممه له مۆسکۆش باس له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کات. بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ر‌یکا جان کێری ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی ئورشه‌لیم بکات.
ناتانیاهو ڕایگه‌یاند "هیوادارم بتوانین له‌م هه‌فته‌یدا قه‌ناعه‌ت به هاوڕیکانمان بهێنین ده‌ستکه‌وتێکی زۆر باشتر به ده‌ستبهێنن و شیانی ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ش هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له ژێر فشارێکی زۆری ئابوریدایه و به هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌و ته‌نانه‌ت زیادکردنی ده‌شێ ده‌ره‌نجامێکی باشتری دیپلۆماسی به ڕیگای ئاشتیانه لێبکه‌وێته‌وه.".
ناتانیاهو ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئێران ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی وتووێژه‌کانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند و هه‌روه‌ها باس له مه‌سه‌له‌ی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌کانیش ده‌کرێت. بڕیاره پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهو فرانسوا ئۆلاند له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فله‌ستینییه‌کانیشدا کۆببێته‌وه.