Accessibility links

ئه‌لبانیا داواکاری ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌ناوبردنی چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریا له‌ وڵاته‌که‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌


ئێدی ڕاما سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌لبایا داوای وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ تا عه‌مباری چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریا له وڵاته‌که‌یدا له‌ ناوببرێن.
له‌ لێدوانێکدا به‌ڕێز ڕاما ده‌ڵێت ئه‌وه‌ کارێکی ئه‌ستمه‌ بۆ وڵاتێکی باڵکان ببێته‌ به‌شێک له‌ ئۆپه‌راسیۆنی له‌ناوبردنی چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریا. ده‌شڵێت هیچ وڵاتێکی تر هه‌نگاوی نه‌ناوه‌ تا کارئاسانی بکات بۆ له‌ناوبردی ئه‌و چه‌که‌ کیمیاییانه‌.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ هه‌واڵییه‌دایه‌.
XS
SM
MD
LG