کاربه‌ده‌ستانی کاره‌سات و میدیای ده‌وڵه‌ت له ڤێتنام ڕاده‌گه‌ێنن بارانێکی زۆر له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که لافاو و داڕمانی زه‌وی لێکه‌وته‌وه و بوو به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 19 که‌س و 8 که‌سی تریش بێسه‌روشوێنن هه‌روه‌ها ئه‌م لافاوه بووه به‌هۆی ئاواره بوونی زیاتر له 80 هه‌زار که‌س له وڵاته‌که‌دا.
به‌هۆی لافاوه‌که نزیکه‌ی 64 هه‌زارو 500 که‌س ماڵه‌کانی خۆیان له هه‌رێمی قوانگ ناگی به‌جێهێشت و سێ که‌س گیانیان له ده‌ست دا و سێ که‌سی تریش بێسه‌روشوێنن. له‌شکر و کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی خۆراک و پێداویشتی ته‌ندگه‌تاوی ده‌ده‌ن بۆ گوندنیشینه‌کانی به‌هۆی ئاوی لافاوه‌که‌وه ڕێگایان لێگیراوه.
کاربه‌ده‌ستی کاروباری کاره‌سات، ناگوین هۆی فۆنگ، ڕایگه‌یاند 16هه‌زار و600 ، که‌سی تر له هه‌رێمی قوانگ نام گوێزرانه‌وه له‌وێش که‌سێک گیانی له‌ده‌ست دا‌و که‌سێکیش هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
فۆنگ ده‌شڵێت لافاوه‌که هه‌مو هه‌رێمه‌که‌ی گرتووته‌وه که 60 بۆ 80 له‌سه‌دای ناوچه‌کانی شاری هۆیان و دوو ناوچه‌ی نزیکه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی بنی دنیش به‌لایه‌نی که‌م 12 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.