Accessibility links

هاوپه‌یمانێتی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئیخوان ئه‌لموسلمین له‌ مسڕ ده‌ڵێن ئاماده‌ن بۆ دیالۆگێکی نیشتیمانی به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ کێشه‌ی سیاسی له‌ وڵاته‌که‌دا. له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا داوای ‌ گێڕه‌نه‌وه‌ی سه‌رۆکی له‌ کار خراو بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌کراوه‌ نه‌کراوه.
هاوپه‌یمانییه‌که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ داوای ئازاد کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی کرد‌ که‌ پاش لادانی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی له‌ مانگی 7 ده‌ستگری کراون. هه‌روه‌ها له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا داوای کۆتایی هێنان به‌ سه‌رکوت کردنی ئه‌ندامان ئیخوان ئه‌لموسلمین و هاوپه‌یمانانی کراوه‌ و هه‌وره‌ها داواش کراوه‌ ئه‌و که‌ناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌ جارێکی تر بکرێته‌وه‌ که‌ پشتیوانیان لێده‌کات.
XS
SM
MD
LG