وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت گه‌شبینه به‌رامبه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان به‌ڕێوه‌بچن، هه‌روه‌ها جارێکی تر داواکاری ئێرانی دووپات کرده‌وه بۆ دانپیانان به وته‌کانی خۆی به "مافه ناوکیـیه‌کانی".
بڕیاره وتووێژه‌کانی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران له ڕۆژی چوارشه‌ممه له ژنێڤ ده‌ستپێبکه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌یانتوانی به ڕێککه‌وتنێک بگه‌ن.
ئێران و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن به نه‌گه‌یشتن ڕێککه‌وتنێک به مه‌به‌ستی سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی تاران له بری ئه‌وه سزاکانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران سوکبکرێنه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی نیمچه فه‌رمی فارس ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند وتووێژه‌کانی داهاتووش سه‌رکه‌وتوو نابن ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا داواکاری ئێران پشتگوێ بخات و به فه‌رمی دان به مافی ئێران له پـیتاندنی یۆرانیۆمدا نه‌نێت.
ئێران نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بدات.