زۆر جار گوێمان لێبووه و بینیویشمانه سیاسیه‌کانی کورد جه‌ختیان کردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له به‌غدا نه‌چه‌سپێت ئه‌وا ڕه‌وشی عێراق له‌مه‌ی ئێستا تیایدایه‌تی خراپتر ده‌بێت.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌تێکدایه وه‌ک ده‌گوترێت حکومه‌تێکی بنکه فراوان بێت بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی هه‌رێمی خودموختاری کوردستان. به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا کابینه‌ی نوێ ده‌بێته کابینه‌یه‌ک بۆ هاوبه‌شیه‌کی ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی هه‌رێمه‌که‌دا؟
به‌ڵێن ساڵح، به‌م پرسیاره له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" ده‌روازه‌ی گفت و گۆ له‌گه‌ڵ میوانه‌کانی به‌رنامه‌که‌یدا ده‌کاته‌وه:
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
عارف قوربانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه کێشه‌ی ئاینزایی هه‌یه ، نه گرفتی ئاینی و نه ئاڵۆزی نه‌ته‌وه‌کانیش تیایدا بوونه‌ته ته‌گه‌ره، هه‌ر بۆیه نازانرێت ئایا پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراوان ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه سیاسیانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن یان نا.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئاستی بێ متمانه‌یی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که زۆرن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داوای پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراوان ده‌کرێت و ده‌شبێت ئه‌و پرسیاره بکرێت چۆن ده‌توانرێت ئه‌و هه‌موو بێ متمانه‌ییه له بۆته‌ی کابینه‌یه‌کدا کۆبکرێنه‌وه و بشتوانرێت خزمه‌تگوزاریه‌کی باشتر پێشکه‌ش به دانیشتوانی هه‌رێمه‌که بکرێت؟
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 21 ی مانگی نۆ گۆڕانکاری له ڕیزبه‌ندی لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هاته ئاراوه و به‌پێی ئه‌و گۆڕانکاریه‌ش، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆته هێزی دووه‌م و پارتی هێزی یه‌که‌م و هێزی سێهه‌میش یه‌کێتی نیشتیمانیه و ئه‌وجا لایه‌نه ئیسلامیه‌کان، هه‌ر بۆیه وه‌ک چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان پێکهێنانی حکومه‌ت به‌پێی ڕیژه‌ی ده‌نگه‌کان پێکبهێنرێت نه‌ک وه‌ک ده‌گوترێت حکومه‌تی بنکه فراوان ببێته میکانیزمێک بۆ فه‌رامۆش کردنی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت چ به‌هایه‌ک بۆ دیموکراسی و بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌شانه‌وه ده‌پرسین ئایا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق خواستێکی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ هاوبه‌شیه‌کی ڕاسته‌قینه له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: