کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی پێنجشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که ئه‌و شیعه ئاینزایانه به بۆمب کراونه‌ته ئامانج که به‌شداریـیان له مه‌راسیمه‌کانی عاشورادا ده‌کرد و له ئاکامدا به لانی که‌م 42 که‌س کوژراون و زیاتر له 100 که‌سیش برینداربوون.
خوێناوی‌ترین هێرشیان له گوندی زه‌رگوشی سه‌ر به شـارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه‌ی باکوری پارێزگای دیاله بوو که له‌وێ به‌لانی که‌م 32 که‌س کوژران و 75 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـاری که‌رکوکیش دوو بۆمب له گه‌ڕه‌کی تسعین به مه‌راسیمێـکی شیعه‌کاندا ته‌قیونه‌ته‌وه، و له‌وێش که‌سێـک کوژراوه و 8 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێشـتر 2 بۆمبیش له شـارۆچکه‌ی حه‌فریـیه‌ی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای واست له باشوری پایته‌خت به که‌ژاوه‌یه‌کی شیعه‌کاندا ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 9 که‌س و برینداربوونی 22 که‌سی دیکه.