Accessibility links

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پـێشمەرگە لە گوندەکانى شەبەک دادەمەزرێنێت


مەلا سالم جومعە، سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکارى شەبەک تایبەت بۆ دەنگى ئەمریکا ئاشکراى کرد کەوا مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى دەربڕیوە بە دامەزراندنى 240 گەنجى شەبەک لەسەر میلاکى هێزەکانى پـێشمەرگە بۆ پارێزگاریکردن لە گوندەکانى شەبەک لە هێرش و پەلامارى چەکداران بە جۆرێک لە قۆناغى یەکەمی بڕیارەکە 30 گوند دەگرێتەوە و بۆ هەر گوندێکیش 8 گەنجى شەبەک دەچنە ناو ڕێزەکانى پـێشمەرگە.
مەلا سالم ڕاشیگەیاند کەوا لەمەولا و بۆ ڕێگاگرتن لە هاتنە ناوەوەى ئۆتۆمبیلى بۆمبڕێژکراو لە چوار دەورى هەر گوندێکى شەبەک خەندەق لێ دەدرێت و تەنها یەک دەروازە بۆ چون و هاتنە ناوەوە دەبێت.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:09 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG