هێزکانی حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش پـێشڕه‌ویـیه‌کی دیکه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌ده به‌ر له‌و وتووێژانه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له جنێڤ بۆ ئاشـتی له سوریا سـازبکرێن.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا و که‌ناڵی مه‌ناری حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڤیدیۆی ناوچه‌ی حه‌جیره‌ی باشوری دیمه‌شقیان په‌خش کرد که له‌وێ سه‌ربازانی ئه‌سه‌د به شه‌قامه‌کاندا هاتوچۆیان ده‌کرد و بیناکانی ناوچه‌که ئاسه‌واری شه‌ڕه‌کانی پـێوه دیاربوو.
ڕامی ئه‌لسه‌ید چالاکوانی سوری له دیمه‌شقه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌و ناوچانه‌ی له باشوری دیمه‌شق که بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـک بوو له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆندا بوو، وا ئێسـتا یه‌ک به دوای یه‌ک له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێمه‌وه ده‌سـتیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێته‌وه.
گوتیشی چه‌کدارانی ناسراو به لیوای ئه‌حفاد ئه‌لڕه‌سول که قه‌ته‌ر پـشـتیوانیان ده‌کات و جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له حه‌جیره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی حه‌جه‌ر ئه‌لئه‌سوه‌دی پـڕ دانیشـتوان له نزیک ناوه‌ندی دیمه‌شق کشاونه‌ته‌وه.
چالاکوانه‌که له درێژه‌ی قسه‌کانی گوتوویه‌تی سه‌رکردایه‌تیـیه‌کی یه‌کگرتوو نیـیه و وره‌ی چه‌کداره‌کان دابه‌زیوه.
ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ی حکومه‌ت ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن له حه‌له‌ب باری نائاسایـیان ڕاگه‌یاند و داوای هه‌موو هێزه‌کانیان کرد به‌هانایانه‌وه بچن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د که ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر شـارۆچکه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شـاره‌ی باکوری سوریا.
هه‌رچه‌نده هێزه‌کانی حکومه‌ت له ئێسـتادا زۆر ناوچه‌یان گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن شوێنی زۆریان له ناوچه بیابانیـیه‌کان و گوند نشینه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ده‌سـته‌وه ماوه.