Accessibility links

مورسی: میسڕ سه‌قامگیر نابێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی کوده‌تاکه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌

  • VOA News

سه‌رۆکی له‌ کارخراوی میسڕ محه‌مه‌د مورسی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ سه‌قامگیری به‌خۆوه‌ نابینێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و کوده‌تایه‌ی که‌ بوو به‌هۆی لادانی له‌ ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانی به‌رپرسیار نه‌کرێن.
له‌ نامه‌یه‌کی که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌، به‌ڕێز مورسی په‌سه‌نی پشتیوانانی دا بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر لادانی ئه‌و ده‌رده‌بڕن و سه‌رۆکی له‌شکر ژه‌نه‌ڕال عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسی به‌ خیانه‌تکردن تاوانبارکرد.
پارێزه‌ره‌که‌ گوتی تیمه‌که‌ی مورسی تاوتوێی ئه‌وه‌ ده‌کات به‌ فه‌رمی سکاڵا‌ تۆمار بکات و داوا له‌ دادگایه‌ک بکات بڕیاره‌کانی ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
جێی باسه‌ مورسی له‌ مانگی حه‌وته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا و له‌و کاته‌وه‌ پشتیوانانی خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن و پێکدادان چه‌ندین جار له‌ نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و پشتیوانانی مورسی ڕوویداوه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ نزیکه‌ی هه‌زار که‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و زۆربه‌یان له‌ ئیسلامیـیه‌کان.
XS
SM
MD
LG