Accessibility links

به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم باس له‌ ناکۆکیـیه‌کان ده‌کات

  • یه‌حیا به‌رزنجی

شه‌ڕ له‌ سوریا له‌ نێوان ئۆپـۆزسیۆن و ڕژێمی ئه‌سه‌ددا له‌ ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه‌. شه‌ڕی ناوخۆی لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش له‌ په‌ره‌سه‌ندنێـکی به‌رده‌وامدایه‌.
له‌و وڵاته‌ به‌ ملیۆنان خه‌ڵـکی سیڤیل ئاواره‌بوون و سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ و به‌هۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌که‌ش تروسکه‌یه‌کی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ ئاسۆدا به‌دی ناکرێت.
هاوکات په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده‌) له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی ناو سوریا و پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق تێـکچوون.
له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌حیا به‌رزنجی، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ دکتۆر محه‌مه‌د ڕه‌شۆ، به‌رپـرسیاری کۆمیته‌ی تێـکه‌ڵی و دیپـلۆماسی په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کردووه‌.
XS
SM
MD
LG